English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی لیستی مووچەی مانگی 12 ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات
2017-12-30 [07:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، نوێنەریان دیاركردووە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داھاتوو سەردانی بەغدا بكات، ھەروەھا لیستی مووچەخۆران ئامادەكراوە و رەوانەی بەغدا دەكرێت.

خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە رێگەی سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە داوامان لێكراوە ئامادەكاری بكەین، نوێنەرمان دیاركردووە، بۆ ئەو كۆبوونەوانەی كە لە چەند رۆژی داھاتوو دەست پێدەكات، وتیشی، بە پشتبەستن بە سیستمی بایۆمەتری لیستی مووچەخۆران ئامادەكراوە، ئەو لیستە رەوانەی بەغدا دەكەین، بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا تەنھا لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە گفتوگۆكراوە، لە كۆبوونەوەی چەند رۆژی داھاتوودا كە لە بەغدا ئەنجامدەدرێت وردەكارییەكان باس دەكرێت.

ئه‌و وته‌بێژه‌ی ته‌ندروستی باسی له‌وه‌ش كرد، نازانین ئەو مووچەی دەنێردرێت ھی كام مانگە، بەڵام ئێمە لیستی مووچەی مانگی 12 مان ئامادەكردووە، وتیشی، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، زیاتر لە 52 ھەزار فەرمانبەری ھەیە.

 

كوردستان 24





ئەم هەواڵە 1831جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad