English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک وەزیرانی داهاتوو مالیکی بێت یان عەبادی پێویستی بە دەنگی کوردە
2017-12-31 [04:00 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆک وەزیرانی داهاتوو مالیکی بێت یان عبادی پێویستی بە دەنگی کورد هەیە کوردیش داخوازی هەیە کە هەریەکێک لەوان مەرجی کورد جێ بە جێ بکەن.

هاوسەر سیامەند چاڵاکوانی مەدەنی بەئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند: سیاسەت هونەرە وەک ئەوە وایە لە یاریەک ببەیتەوە یان بدۆرێنی زۆر ئاسایە لە سیاسەت یاری  بکەی بەگوێرەی بەرژەوەندی گەلەکەت ئەگەر بۆ قۆناغێک بێت یان کاتی بێت.

ئەو چاڵاکوانە دەڵێت، دوو کارەکتەری سەرەکی هەن لە عێراق کە رکابەری دەکەن کەس تاسەر دۆست نیە و کەسیش تا کۆتایی دوژمن نیە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو مالیکی بێت یان عبادی پێویستی بە دەنگی کورد هەیە کوردیش داخوازی هەیە هەریەکێکیان مەرجی کورد جێ بە جێ بکەن پێشووەختە زۆر ئاسایە کوردەکان پشتگیری بکەن بەلام لەوەش گرنگتر یەک دەنگی زۆرینەی کوردەکان کاریگەری زیاتری دەبێت لە داهاتووی پێگەی سیاسی کورد لە عێراق.

هەروەها هاوسەر سیامەند گوتیشی،خۆ ئەگەر مالیکی و عبادی یەک مەنهەجیان هەبێت دژی کورد، ئەوە کورد دەتوانی لەگەل سونەکان رێکبکەوێ یان هەر حزبێکی تری شیعی لەو قوناغەی ئێستا تا هەرێمی کودستان  خۆی بەهێزدەکاتەوە لە رووی ئابوری و هێزی پێشمەرگەی نیشتمانی و ئەمنی و پەیوەندییەکانی دەرەوە و پێگەی کورد لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ئەو کات جارێکی تر پرۆژەی دەولەت دەکرێ بهێندرێتە پێشەوە.

 

زرار ناجی





ئەم هەواڵە 2977جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad