English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر ئاماری چالاکی و رووداوەکانی ساڵی ٢٠١٧ی راگەیاند
2017-12-31 [04:18 AM]

ZNA- هەولێر


 

پۆلیسی ھەولێر رایدەگەیەنێت لە ٢٠١٧دا ئەو کەسانەی بە ھۆی ئاژاوەگێڕی و تەقەکردنەوە دەستگیرکراون ھەزار و ١٨٣ کەسی براونەتە بەردەم دادگە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان یەکلایی بوونەتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە کۆنگرەیەی رۆژنامەوانییدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە ئامارەکانی کارو چالاکییەکانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ رادەگەیەنێت، ئەم راگەیاندنە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھات کە ئەمڕۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بۆ گوتەبێژەکەی، رائید ھۆگر عەزیز بۆ ئەو مەبەستە بەستی.

 

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر سەبارەت بە ژمارەکانی بەردەستییان لەوەی پەیوەستە بە ساڵی ٢٠١٧ و چالاکییەکانی ئەوان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن کە ئاژانسی ئانادۆڵوش لەوێ ئامادەبووبوو رایگەیاند "لە ساڵی ٢٠١٧ بە شێوەیەکی گشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر کاری لەسەر سێ ھەزار و ٥٠٢ کەیسی یاسایی کردووە کە سێ ھەزار و ٥٢ کەیسیان بەتەواوەتی یەکلایی کراونەتەوە و تۆمەتباران بەرامبەر بە دادوەر ئامادەکراون، تەنھا ٤٥٠ کەیسیش ھێشتا لەبەردەستن و کارییان لەسەر دەکرێت و پێمان وایە لە مانگەکانی داھاتوو زۆرینەی کەیسەکان یەکلایی دەبنەوە".

 

ھۆگر عەزیز لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر وردەکاریی ئەو کەیسانەی ئاماژەیان بۆ کراوە و گوتی: "وردەکاریی ئەو کەیسانە بریتیین لە تاوانی کوشتن و ھەوڵدان بۆ کوشتن کە بە پێی ماددەی ٤٠٦ و ٤٠٥ی یاسای سزادانی عێراق دەیانگرێتەوە و دەستگیراوان بریتی بوون لە ٢٩٩ دەستگیرکراو و ئەوانەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و براون بۆ بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بریتی بوون لە ٢٠٨ کەس بوون، ئەوانەشی کە ماونەتەوە و پەڕاوییان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بریتی بوون لە ٩١ کەس، ھەروەھا لە تاوانی دزیکردن ٦٧٧ دەستگیرکراومان ھەبووە، ئەوانەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان تەواو بووە و براون بۆ بەردەم دادوەر بریتی بوون لە ٥٨٣ تاوانبار و تەنھا ٩٤ کەیسییان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەژێر دەستدایە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت".

 

ھەروەھا لەبارەی تاوانەکانی دیکەشەوە، رائید ھۆگر عەزیز پتر روونی کردەوە "پەیوەست بە تاوانەکانی ھەڕەشەکردن ٢٠١ دەستگیرکراومان ھەبووە، ئەوانەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان تەواو بووە و براونەتە بەردەم دادوەر بریتی بوون لە ١٨٢ کەس، ئەوانەشی ماون ببرێنە بەردەم دادوەر و پەڕاوییان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە تەنھا ١٩ کەس بوون، ھەرچی پەیوەندیی بەتاوانی لێدان و شەڕکردنەوە ھەیە ئەوا ٥٠٣ کەس دەستگیرکراون، ٤٧٨ کەسییان رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون و کەیسەکانییان یەکلایی کراونەتەوە، ئەوانەشی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ماوە و لەژێر دەستدایە ٢٥ کەس بوون، ھەرچی پەیوەندیی بە کێشەکانی قەرز فێڵکردن و ھەوڵدان بۆ کوشتن ئەوا ٤٩٤ کەس دەستگیرکراون و ئەوانەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان تەواو بووە و براون بۆ بەردەم دادگە بریتی بوون لە ٢٥٦ کەس، تەنھا ٣٨ کەسیشیان ماوە پەڕاوەکانییان تەواو بکرێت. لە تاوانی ساختەکاری ١٢٢ کەس دەستگیرکراون، ئەوانەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان تەواو بووە ٩٢ کەس بوون، تەنھا ٥٠ کەسییان ماوە پەڕاوییان تەواو بێت. لە تاوانی پەیوەست بە سەرپێچیکردنە سەر موڵکی دەوڵەت ٣٠٧ حاڵەت تۆمارکراون و کەس دەستگیرکراون، ٢٧٦ کەسیان رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون، تەنھا ٣١ کەسییان ماون کەیسەکانییان تەواو ببێت".

 

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رائید ھۆگر عەزیز لە درێژەی قسەکانیدا لەبارەی خستنەڕووی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر بۆ دەزگاکان راگەیاندن چەند تاوانێکی دیکەی خستە روو کە تاوانبار و تۆمەتبارانییان لەسەر گرتوون و روونی کردەوە "لە بابەتی پەیوەست بە کێشەی ئاژاوەگێڕی و تەقەکردنەوە ئەوا لە ساڵی ٢٠١٧ ئەوانەی دەستگیرکران بریتی بوون لە ھەزار و ١٩٦کەس دەستگیرکراون، ھەزار و١٨٣ کەسییان پەڕاویان بۆ رێکخراو و براونەتە بەردەمی دادوەری لێکۆڵینەوە، ئەوانەشی پەڕاوییان لەژێر دەستدایە و لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت، ١٣ کەسییان ماوە".

 

سەبارەت بە رووداوەکانی ھاتوچۆش گوتی: "کۆی گشتی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون و سەردانی گرتووخانەیان کردووە و بەندگیراون چوار ھەزار و ٧٣٩ کەس بوون،، چوار ھەزار و ٣٢٣ کەسییان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و براونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە، ئەوانەشی ماون و کەیسەکانییان یەکلایی نەکراونەتەوە ٤١٦ کەسن لە بەندیخانە ماون و کەیسەکانییان یەکلایی نەکراونەتەوە.

 

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، رائید ھۆگر عەزیز گوتیشی: "بەراورد بە ساڵی رابردوو لەئەمساڵدا بە گشتی رووداو و تاوانەکان کەم بوونەتەوە بەو پێیەی لە ساڵی ٢٠١٧دا، سێ ھەزارو ٥٠٢ کەیسمان ھەبووە، بەڵام ساڵی ٢٠١٦ ئەو کەیسانە بریتی بوون لە سێ ھەزارو ٥٢٤ کەیس و زۆرینەی رووداوەکانیش لە ساڵی ٢٠١٧ بریتی بوون لە کێشەی ئاژاوەگێڕی و تەقەکردن.

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad