English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتیی پیاوانی کوردستان: زیاتر له ٣٥٠ حاڵەتی جوراوجۆر دژی پیاوان تۆمار کراوه
2017-12-31 [04:19 AM]

ZNA- هەولێر



 

سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی رێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای سکرتاریەتی رێکخراوەکە لە شاری سلێمانی ئامارەکەیان بڵاوکردەوە.

 

سکرتێری رێکخراوەکە، بورھان عەلی لە بارەی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧ ەوە رایگەیاند "بە پێی لیژنەی بەدواداچوون و تۆمارکردنی کەیسەکان لە رێکخراوەکەمان لە ماوەی ئەمساڵی ٢٠١٧ لە ھەموو پارێزگاکانی کوردستان بە شاری کەرکووکیشەوە ، ٦١٤ کەیسی جۆراوجۆری سکاڵا و توندوتیژی تۆمارکراوە، حاڵەتی خۆکوشتن یان خۆخنکاندن و سووتاندن ٧٤ حاڵەت تۆمار کراوە، ھەروەھا حاڵەتی کوشتنی پیاوان لە لایەن ژنانەوە بە ھاوکاری کەسانی تر پێنج حاڵەت تۆمار کراوە".

 

بە پێی ئامارەکە، جۆرەکانی سکاڵا و توندوتیژی بەم شێوەیە بووە:

 

ـ حاڵەتی دەرکردنی پیاوی بە تەمەن ٤١ حاڵەت.

ـ خیانەتی ھاوسەرگیری ٦١ حاڵەت.

ـ توندوتیژی جەستەیی ١٣ حاڵەت.

ـ دەستێوەردانی کەسوکار لە ژیانی ھاوسەری ١٩٢ حاڵەت.

ـ فشاری دەروونی و سێکسی ٤٥ حاڵەت.

ـ دەست بەسەرداگرتنی مووچە ١١ حاڵەت.

ـ دەست بەسەرداگرتنی منداڵ یان بێبەشکردنی باوک لە بینینی ٢٥١ حاڵەت.

 

ئەندامێکی سکرتاریەتی رێکخراوەکە، حاکم عادل ساڵح لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی کرد بەوەی ئامارەکانی خۆکوشتن یان خۆخنکاندن یان خۆدەرمان خواردوکردن و خۆسووتاندن زۆر دڵخۆشکەر نین و لە ماوەی ئەمساڵدا ئەو حاڵەتانە زیادیان کردووە.

 

بە پێی ئاماری رێکخراوەکە ئەو توندوتیژییانەی کە لە ساڵی ٢٠١٧دا دژ بە پیاوان لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراون بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ زیادیان کردووە و لە ماوەی پارساڵدا، ٥٨٣ حاڵەت و لە ساڵی ٢٠١٥شدا، ٥٢٦ حاڵەت بووە.

 

سکرتێری رێکخراوەکە ئاماژەی کرد بەوەی قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچە و قەیرانی سیاسیش کاریگەریان ھەیە لەسەر زیادکردنی ئاماری توندوتیژییەکان، بەجۆرێک جگە لە قەیرانی دارایی تاکی کورد لەژێر کاریگەری قەیرانێکی سیاسی ناتەندروستدایە و ئەوەش فشاری دەروونی سیاسی لەسەر تاکی کورد دروست کردووە.

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad