English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نازناوی شاسوار بە ئەندامێکی گرووپی بیتڵز بەخشرا
2017-12-31 [07:40 AM]

ZNA – هەولێر


شاژنی بەریتانیا، ئەلیزابێتی دووەم، نازناوی "شاسواری" بەخشییە ژەنیاری درامز، رینجۆ ستار لە گرووپی "بیتڵز" و باری جیب گۆرانیبێژی گرووپی "بی جیز".

 

شاژنی بەریتانیا جگە لەو دوو هونەرمەندە، نازناوەکەی بەخشییە نووسەری بەریتانی، مایکل مۆربرجۆ.

 

ئەلیزابێتی دووەم، هەروەها نازناوی "خانم"ـی بەخشییە، سەماکاری بالێ، دارسی بۆسێل، کە ساڵانە ئەو نازناوە بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێیەوە دەبەخشێت.

 

گرووپی بیتڵز، بە گرنگترین گرووپی میوزیکی لەسەر ئاستی بەریتانیا دەناسرێت و ناوبانگییەکی جیهانیی هەیە، بەڵام ماوەیەکەی زۆر هەڵوەشاوەتەوە.





ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad