English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی داد: یاسای لێبوردنی گشتی له‌مڕۆوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت
2017-12-31 [11:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وتی، یاسای لێبوردنی گشتی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستاندا بڵاو بووەتەوە و لەمڕۆوە بە شێوەی کرداری کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نەریمان تالب رايگەیاند، دوای ئەوەی ئەو پڕۆژەیاسایە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کرا، ئێمە وەکو وەزارەت، ٢٨ ئەم مانگە لە ماڵپەڕی خۆماندا بڵاومان کردەوە و ئەمڕۆش چاپ کراوە و لە ڕۆژنامەدا بڵاو بووەتەوە.

نەریمان تالب وتیشی، بەپێی یاسا ھەرکاتێک بڵاوکرایەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە لەمڕۆوە بە شێوەی کرداری ئەو یاسایە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.





ئەم هەواڵە 3472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad