English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیستی مووچەی مامۆستایان رەوانەی بەغدا دەکرێت 
2018-01-01 [05:34 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەرپرسێکی پەروەردە، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە ئامادەکردن و ناردنی لیستی ناوی مامۆستایان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ناوی مامۆستایان گرێبەستیشیان ڕەوانە کردووە و زانیاریش دەربارەی کردنی گرێبەستەکان بە دامەزراوی ھەمیشەیی ئاشکرا دەکات.

یوسف ناودەشی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە، ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە کە لیستی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە ئامادە بکەین، کە بە مەبەستی ناردنی مووچە ڕەوانەی بەغدا بکرێت، بەشی ژمێریاری و وردبینی بەھاوکاری بەشی خۆیەتی لیستی مووچەیان بە بێ پاشەکەوت ڕەوانەی پەروەردەی گشتیی سلێمانی کرد، کە مامۆستایانی گرێبەستیش لەناو لیستەکەدان.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە، گوتیشی: "مووچەی تەواوەتی مامۆستایانی گرێبەست بەپێی بڕوانامەکانیان بەکالۆریۆس ٥٠٠ ھەزار دینار و دبلۆم ٤٠٠ ھەزار دینار، ئامادە کراوە.

ئاشکراشی کرد، بەپێی یاسا مامۆستیانی گرێبەست دوای ٣ ساڵ دەوامکردن دەکرێنە ھەمیشەیی، بەڵام تا ئێستا ھیچ بڕیارێکیان بۆ نەھاتووە کە ئەو مامۆستایانە بکرێنە ھەمیشەیی، بەدەر لەوەش بڕیاری دامەزراندن و لەجێدانانی ھەر مامۆستایەکی گرێبەست لە جێی مامۆستایەکی دیکەی گرێبەست ڕاگیراوە

سەرچاوە / باسنیوز
 





ئەم هەواڵە 4669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad