English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارێكی‌ نوێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خانه‌نیشینانی هه‌رێم له‌ساڵی نوێدا
2018-01-01 [07:37 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیارێكی‌ نوێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خانه‌نیشینانی هه‌رێم له‌ساڵی نوێدا جێبه‌جێده‌كرێت و وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ خانه‌نشینان ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ داراییش ئاشكرایده‌كات، پێدانی‌ شایسته‌یه‌كی‌ دارایی به‌خانه‌نشینان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

 

وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم له‌ڕۆژی‌ 15ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2017وه‌ سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌ داراییه‌كانی به‌هۆی وردبینی له‌خه‌رجیه‌كانی‌ ساڵانه‌دا ڕاگرتوه‌و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی له‌و واده‌یه‌دا خانه‌نشینكراون خه‌رجكردنی‌ ئیكرامیه‌كه‌یان ڕاگیراوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ خانه‌نشینی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ، ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ له‌مانگی كانونی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا ماوه‌ی‌ یاساییان به‌كۆتاهاتوه‌و خانه‌نشینكراون، ئه‌گه‌ر شایسته‌ داراییه‌كه‌یان كه‌ بریتیه‌ له‌پێدانی‌ موچه‌ی‌ شه‌ش مانگیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ كه‌ به‌(ئیكرامیه‌) ناوده‌برێت پێیان پێنه‌دراوه‌، هیچ گرفتێكیان بۆ دروستنابێت و پاره‌كه‌ش نافه‌وتێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئه‌وه‌ی‌ ڕونكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كه‌یان كۆتاییهاتوه‌و به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رجنه‌كراوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ڕۆژی‌ 10ی‌ كانونی‌ دوه‌می‌ 2018 هاوشێوه‌ی‌ ساڵانی‌ دیكه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی خه‌رجیه‌كانی‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌و ئه‌وكه‌سانه‌ش ئیكرامیه‌كه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت.

دوای‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجیه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌، هاوڵاتیه‌كه‌ مامه‌ڵه‌كه‌ی‌ له‌فه‌رمانگه‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ ده‌باته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌نجینه‌و پاره‌كه‌ی‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ بۆ خه‌رجده‌كرێت.





ئەم هەواڵە 16663جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad