English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: عه‌باد به‌ ره‌فتاره‌كانی ده‌یه‌وێت په‌یامێك به‌ دەرەوە بدات گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێم دەکات
2018-01-01 [11:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی، چاوەڕێی ئەوە دەکەین گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بکرێت و بزانین حکوومەت وەڵامی داواکاریی ئێمە دەداتەوە، ئەگەر وەڵامی ئێمە بدرێتەوە و داواکاریەکانمان جێبەجێ بکرێن، دەنگی پێ دەدەین، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دەنگی پێ نادەین، وتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی سەلماند ئەو کەسە نییە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتی پێ ببەستێت، بۆیە بۆ کەمکردنەوەی فشاری نێودەوڵەتی ئەو جۆرە کارانە لەگەڵ ھەرێم دەکات.

عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رايگەیاند، بڕیارە سبەی بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و ڕۆژی چوارشەممەش پەرلەمان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە دوای پشووی زستان ئەنجام دەدات و ئێمەش چاوەڕێی ئەوە دەکەین گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بکرێت و بزانین حکوومەت وەڵامی داواکاریی ئێمە دەداتەوە، ئەگەر وەڵامی ئێمە بدرێتەوە و داواکاریەکانمان جێبەجێ بکرێن، دەنگی پێ دەدەین، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دەنگی پێ نادەین و بایکۆتی گفتوگۆکانی بودجە دەکەین.

عەرەفات کەرەم وتیشی، ئەوەی بەغدا باسی دەکات کە مووچەی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ڕەوانە دەکات، ده‌یه‌وێت په‌یامێك به‌ دەرەوە بدات گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێم دەکات، چونکە عەبادی نە حەشدی ھەڵوەشاندەوە و نە کێشەکانی لەگەڵ ھەرێم چارەسەر کردووە و نە کێشەی کەرکووک و دووزخورماتووشی چارە کردووە، چونکە ئەوەی لە دووزخورماتوو کراوە، تاوانی جەنگە.

باسی له‌وه‌ش كرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی سەلماند ئەو کەسە نییە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتی پێ ببەستێت، بۆیە بۆ کەمکردنەوەی فشاری نێودەوڵەتی ئەو جۆرە کارانە لەگەڵ ھەرێم دەکات و دەیەوێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەڵخەڵەتێنێت، بەڵام ھەرێمی کوردستان بەرەدەوام لە دانوستانە لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھەموو شتێکیان بۆ ڕوون دەکاتەوە، بۆیە لەو بڕوایەدام چارەنووسی سیاسیی سەرۆکوەزیران باش نییە و خەریکە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پشتگیریکردن لێی پەشیمان دەبێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 2197جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad