English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمێک زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بەدەستدێنێت
2018-01-02 [08:55 AM]

ZNA – هەولێر


نوێترین بەشی زنجیرەی فیلمی سینەمایی "ستار وۆرز" لە ماوەی کەمتر لە سێ هەفتەدا، زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکیی بەدەستهێنا.

 

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە پشووی سەریساڵدا گەیشتە زیاتر لە 120 ملیۆن دۆلار لەسەرتاسەری جیهاندا، تەنها لە ئەمریکا زیاتر لە 52 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.

 

ئەم بەرهەمە کە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای دیزنی – لۆکاس فیلمە، چوارم فیلمە کە داهتی یەک ملیار دۆلار لە ساڵی 2017ـدا تێدەپەرێنێت.

 

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنها لە ئەمریکا و کەنەدا لە ماوەی سێ رۆژدا، ٢٢٠ ملیۆن دۆلار بوو.

 

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ته‌نها له‌ یەک شەودا، بڕی 45 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی لە ئەمریکای باکوور به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش له‌ رووی داهاتی یه‌كه‌م شه‌وییه‌وه‌، له‌ پله‌ی دووه‌مدا دێت له‌ دوای به‌شی پێشووی به‌ناوی "ستار وۆرز: زه‌ فۆرس ئه‌ویكنز" كه‌ له‌ یه‌كه‌م شه‌ودا 57 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێنا.

   

دوایین بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ساڵی 2015ـدا بەناوی "زە فۆرس ئەوەیکنز" بوو و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا، زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو.

 





ئەم هەواڵە 2746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad