English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی سینەمای چینی لە سەدی 13 زیادی کردووە
2018-01-02 [09:00 AM]

ZNA – هەولێر


ئاژانسی "شینخوا"ـی چین بڵاویکردووەتەوە، داهاتی سینەمای چین لە ساڵی 2017ـدا، 13.45% زیادی کردووە.

 

داهاتی کەرتی سینەما لەو وڵاتە لە ساڵی رابردوودا، 55 ملیار و 91 ملیۆن یوان بووە کە دەکاتە هەشت ملیار و 59 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

 

بەمەش رێژەی بەرزبوونەوەی داهاتی سینەما لە چین سێ هێندە بەرزبوونەوەی داهات بووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2016.

 

داهاتی فیلمە چینییەکان لە کۆی داهاتی فیلمە نمایشکراوەکان لە چین، زیاتر لە 30 ملیار یوان بووە کە دەکاتە 54% داهاتی فیلمە نمایشکراوەکان.

 

چین بە دووەم گەورەترین بازاڕی فیلمە لە دوای ئەمریکا دەناسرێت، لە کاتێکدا ژمارەی هۆڵە سینەماییەکانی لە هۆڵە سینەماییەکانی ئەمریکا زیاترە.





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad