English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. لیڤەرپوول لەخولەکی ٩٤ دا سێ خاڵی بە دەستهێنا
2018-01-02 [10:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لە ھەفتەی ٢٢ ی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا، لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە بیرنلی بردوە.

گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کوتایی ھات، لە گێمی دووەم و خولەکی ٦١ی یارییەکەدا، سادیۆ مانی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد.

بەڵام تیپی خاوەن یاریگە خۆیان بە دەستەوەنەدا و لە خولەکی ٨٧دا یۆھان بێرگ گۆدمۆنسنی یاریزانی ئایسلەندی گۆڵی بەرامبەری بۆ بێرنلی تۆمارکرد و یارییەکەی یەکسانکردەوە.

لە کاتێکیشدا کە ناوبژیوان خەریک بوو فیکەی کۆتایی لێبدات، راگنار کلافان گۆڵی بردنەوەی بۆ لیڤەرپوول لە خولەکی چوارەمی زیادکراوی یارییەکەدا تۆمارکرد و سێ خاڵی بۆ ریدز مسۆگەرکرد.

بەم ئەنجامەش لیڤەرپوول لە پلەی چوارەمە و ٤٤ خاڵی ھەیە، یانەی بێرنلیش پلەی حەوتەمی گرتووە و ٣٤ خاڵی ھەیە.





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad