English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌عد حه‌دیسی: به‌غدا جه‌خت له‌سه‌ر چوار دۆسیه‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان
2018-01-02 [10:48 AM]

ZNA-ھەولێر


گوتەبێژی نووسینگەی رایگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەعد حەدیسی، جەخت لەسەر پیویستی دەستپیکردنی گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان و بەغداش دەیەوێت گفتوگۆ لەسەر ٤ دۆسیە بکات.

رۆژنامەی "الێباح الجدید"ی عێراقی لە زاری حەدیسی بڵاویکردووەتەوە، کردنەوەی کەناڵی گفتوگۆ لەنێوان حکوومەتی بەغدا و ھێزە سیاسییە کاراکان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کارێکی پێویستە و بە ھەنگاوێکی درووست دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەن.

بە گوێرەی گوتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەغدا جەخت لەسەر چوار دۆسیە دەکاتەوە، ئەوانیش خاڵە سنوورییەکان بە فڕۆکەخانەکانیشەوە، بیرە نەوتییەکان، سەرچاوە ئاوییەکان، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمە.

حەدیسی بۆ رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، تا ئێستا ھیچ شاندێکی حکوومەتی ھەرێم سەردانی بەغدای نەکردووە و دەڵێت: "گوێبیستی ئەوەبووینە کە دەتوانرێت شاندی لایەنە سیاسییەکان و حزبەکان سەردانی بەغدا بکەن، چونکە کێشەکان پەیوەندی بە ھەموو ھێزە سیاسییەکانەوە ھەیە".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، حەدیسی راشیگەیاندووە، بەغدا جەخت لەسەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دەکاتەوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش لەگەڵ لێژنە تەکنیکی و مەیدانییەکان، بۆ ئەوەی دۆسیە چارەسەرنەکراوەکان یەکلا بکەنەوە.

 





ئەم هەواڵە 853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad