English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌م هه‌نگاوه‌ برێكی زۆر له‌ بوودجه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خه‌زینه‌ی حكومه‌ت
2018-01-02 [02:50 AM]

ZNA - ھەولێر


ئابووری ناسێك رایگه‌یاند: حكومه‌ت پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی به‌ناوی پڕۆژه‌ی(چاكسازی له‌ خانه‌نشینی ومووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیلتزاماته‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان) ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ هه‌نگاویَكی باشه‌.

شه‌یما‌ جه‌مال ماموستای زانكو و ئابووری ناس به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: حكومه‌ت مووچه‌ی ئه‌و به‌رپرس و پله‌ باڵایانه‌ ڕێكبخاته‌وه‌ ئه‌وه‌ كاری زۆر باش ده‌بێت و چاكسازیه‌كی گرنگ ده‌بێت بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.

شه‌یما‌ گوتی: پێویسته‌ پڕۆژە یاسا نوێیه‌کە ئەو جیاوازیە هەرە فراوانەی مووچە باڵاکان و مووچە نزمەکان لێک نزیک کاتەوە پلە نزمەکان مووچەکانیان بەرز بکرێتەوە و پلە بالاکانیش بۆ سەروی 50% کەم بکرێتەوە.

ئه‌و ئابووری ناسه‌ دیاریكرد: به‌م هه‌نگاوه‌ لیستی مووچه‌ خۆران و خانه‌نشینان پاك ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ پێی یاسایی خانه‌نشینی ڕیك ده‌خرێته‌وه‌ و هه‌ر كه‌س و مافی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتار و وه‌زیر كه‌ خزمه‌تی ته‌واوه‌تیان نیه‌ و ته‌مه‌نیان نه‌گه‌شتووته‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی ئه‌وه‌ خانه‌شین ناكرێن به‌ مووچه‌یه‌كی زه‌به‌لاح و ئه‌وانه‌ی پێشتر خانه‌نشین كراون ئه‌وه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانی پێشوو، ئه‌مه‌ش برێكی زۆر له‌ بوودجه‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ خه‌زینه‌ی حكومه‌ت.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 2296جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad