English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان ناوبژی لەنێوان رۆنالدۆ و پێرێز دەکات 
2018-01-02 [03:29 AM]

ZNA- ھەولێر 


زەینەدین زێدان راھێنەر یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەوڵدەدات لەماوەی داھاتوو کێشەکانی کرستیانۆ رۆنالدۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی چارەسەر بکات . 

لە ئێستادا کێشەی سەرەکی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی شاھانە ئەوەیە , رۆنالدۆ دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ھەتا ھەتایە نوێبکرێتەوە و مووچەکەشی ھاوتای میسی و نەیماری لێبکرێت, بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدیش ئەم داوایەی رەتدەکەنەوە . 

لەلای خۆیەوە زێدانی راھێنەری یانەی شاھانە داوای لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاھانە کردوە , بۆندەکەی رۆنالدۆ نوێ بکەنەوە و مووچەکەشی بۆ بەرز بکەنەوە , چونکە بوونی رۆنالدۆ لە تیپەکەی ھێزێکی زیاتری پێ دەبەخشێت. 

بۆندی رۆنالدی لەگەڵ یانەی شاھانە لە ساڵی ٢٠٢١ تەواو دەبێت ، بەڵام رۆنالدۆ رایگەیاندوە گەر مووچەکەی بۆ بەرز نەکرێتەوە ئەوا ھاوینی داھاتوو یانەی ریال مەدرید جێ دەھێلێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1036جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad