English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەناردەی نەوتی عێراق له دوایین مانگی ساڵی رابردوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
2018-01-02 [03:41 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماری ھەناردەی نەوتی خاوی لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ ئاشکرا کرد.

 

له راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووه، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧دا، ١٠٩ملیۆن و ٥٧٣ھەزار و ٨١٧بەرمیل نەوتی ھەناردە کردووە و داھاتەکەی ٦ملیار و ٤٩٦ملیۆن و ٢٠٤ھەزار دۆلار بووه کە بڕەکەی به بەراورد لەگەڵ مانگی پێشتر زیاتر بووه.

 

گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیھاد ئامارەکانی ھەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام گوتوویەتی، تێکڕای رۆژانەی ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بە بەراورد بە مانگی پێشتر ئاستیکی پێوانەیی تۆمارکردووە و گەیشتە ٣ملیۆن و ٥٣٥ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

 

ھەروەھا روونیشی کردەو، نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی فرۆشراو گەیشتۆتە ٥٩دۆلار و ٢٨سەنت.





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad