English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەرەفات کەرەم: ئەگەر لە پرۆژەی بودجەدا تێبینەکانمان جێ بەجێ نەکرێن دەنگ نادەین
2018-01-02 [04:18 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی فرکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەبی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، لە دانیشتنی بەیانی ۳ـی ۱ـی ۲۰۱٨ـی ئەنجومەبی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ی عێراق دەبێت، بەلام تا ئێستا دیار نیە کە ئەو بودجەیە وەک خۆی ماوتەوە یان تێبینیەکانی ئێمەیان وەرگرتووە.

 

دکتۆر، عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فرکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەبی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگروسی راگەیاند: بەیانی ۳ـی ۱ـی ۲۰۱٨  کاتژمێر ١١ـی بەیانی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە یەكەم كۆبوونەوەی لە وەرزی دووەمی خولی كۆتایی تەمەنیدا  کۆدەبێتەوە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ دەبێت، بەلام تا ئێستا دیار نیە کە ئەو بودجەیە وەک خۆی ماوتەوە یان تێبینیەکانی ئێمەیان وەرگرتووە، بەیانی لەبەرنامەی کار دیاردەبێت کە بودجەی سالی ٢٠١٨ چۆن دەبنێت، ئێمە ھەر پێنج فراکسیۆنە کوردستانیەکان یەک دەنگین و یاداشتێکمان پێشکەشی حکومەت کرد بۆ ئەوەی تێبینیەکانی ئێمە وەربگرن، لە پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨دا پشکی کورد ١٧% کەمتر نەبێت وە مووچەی پێشمەرگە و مووچەی فەرمانبەران وە پارێزگای ھەلەبجەی تێدایە.

 

دکتۆر عەرەفات گووتی: ئەگەر لە پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ تێبینیانیەکانمان جیبەجێ کران ئێمە دەنگ دەدەین، بەلام  ئەگەر پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ وەک خۆی ھاتەوە پەرلەمان ئەوکات ئێمە ئامادەنین بەشداربین و دەنگی پێبدەین، بەیانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ دەکرێت، ھەروەھا عەرەبە سونەکان تێبینیان پێشکەش بە حکومەت کردووە، ئەوانیش دەلێن ئێمە دەنگ نادەین بە بودجەیەک کە ھیچ شتێک تەرخان نەکراوە بۆ ئەم شوێنانەی کە وێران بوون بە دەست تیرورستانی داعشەوە وە بۆ ئەو ئاوارانەی کە بگەرێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان، ھەروەھا شیعەکانیش بۆ ئەو پارێزگایانەی کە نەوت بەرھەم دەھێنن پترۆ دۆڵارایان بۆ سەرف بکرێت ھەموو لایەنەکان تێبینیان پێشکەش کردووە، بەیانی دیار دەبێت کە تیبینی کێ وەرگیراوە و ھی کێ وەرنەکیراوە.

 

سەرۆکی فرکسیونی پارتی گووتیشی: ئێمە فراکسیۆنە کوردستانیەکان ھیچ ھەماھەنگیکمان لەگەل ھیچ لایەنێک نە کردووە، ئێمە ھەر پێنچ فراکسیۆنە کوردستانیەکان ھەماھەنگین لەگەل یەک و یەک ھەلوێستین، ھەر لایەنێک بەرگری لە مافی خۆی دەکات و ھەر لایەنێکیش پێشنیاری خۆی ھەیە، بەلام  ئاگاداری یەکیشین ئەوان دەلێن ئەگەر ئێوە دەنگ نەدەن ئەوا ئێمەش دەنگ نادەین، ھەماھەنگیەکان ھەر یەک بە پێی بەرژەوەندی خۆیەتی.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1138جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad