English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە کارەساتێکی دڵتەزێن تەنھا منداڵەکە رزگاری بوو 
2018-01-02 [04:19 AM]

ZNA- ھەولێر 



نزیکەی مانگێک بەر لە ئێستا لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە زاخۆ ژنێک سووتا و ھاوژینەکەیشی ھەر ئەوکات خۆی کوشت، شەوی رابردوو ژنە سووتاوەکە گیانی لەدەستدا.


مانگێک بەر لە ئێستا لە زاخۆ ژنێک بەناوی زاھیدە عومەر لە ماڵەکەی خۆیدا سووتا، ئەوکات راگەیێندرا کە ھاوژینی زاھیدە بە ناوی کۆڤان ئەحمەد تەمەن ٢٩ ساڵ لەتاو سووتانی ژنەکەی کە نەیتوانیوە بیکوژێنێتەوە، بە گوللەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە، شەوی رابردووش زاھیدە کە دووگیان بوو، بەھۆی منداڵبوون گیانی لەدەستداو منداڵەکەی نێو سکیشی مرد.

کۆڤان ئەحمەد پۆلیس بوو لە بەشی فریاکەوتنی زاخۆ، سەعد عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی زاخۆ لەکاتی رووداوەکە  رايگەیاند،  بەپێی گوتەی کەسوکاریان رووداوەکە بەئەنقەست نەبووە و بەھۆی گڕگرتنی سۆپا روویداوە. ئێستا بەدواداچوونی وردتر بۆ رووداوەکە دەکەن.  

ئەو ژن و مێردە منداڵێکیان لە دوای خۆیان بەجێھێشتووە.

سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 5614جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad