English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر دەستی بەسەر ٢٥٤ کارتۆن حەبی ھۆشبەردا گرت
2018-01-02 [04:54 AM]

ZNA-ھەولێر


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر راگەیاند، شەوی رابردوو لە چالاکییەکیدا، دەستی بەسەر ٢٥٤ کارتۆن حەبی ھۆشبەر گرت.

 

رائید، ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگروسی راگەیاند: شەو رابردوو ٢/١-١-٢٠١٨ لە چالاکییەکی پۆلیسی بنکەی نەھێشتنی تاوانی راستی، کەسێکیان دەستگیر کردووە و ھەروەھا دەستیان بەسەر بارھەڵگرێک گرتووە، کە حەبی ھۆشبەری تێدابووە.

 

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گووتی: ئەو حەبە بەکاردێت بۆ ماددەی ھۆشبەر پاش چەندین گۆڕانکاری، بۆیە پۆلیسی ھەولێر دەستی بەسەردا گرتووە، کە ٢٥٤ کارتۆن لەنێو بارھەڵگرێکدا بووە.

 

رائید، ھۆگر عەزیز گووتیشی: ئەو کەسەی دەست گیر کراوە خەلکی قەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای ھەولێرە، ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە و ئیجرائاتی یاسایی بە رێکوپێکی دەکرێت.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1495جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad