English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابییەک بەڕێوەبەرەکەی خۆی دەکوژێت 
2018-01-02 [07:33 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەگەڵ ئەوەی پیشەی بەڕێوەبەری قوتابخانە ئەرکێکی کارگێڕییە و چاودێری کردنی رەفتارەکانی قوتابیانە بۆ ئەوەی لەبەرژەوەندی قوتابیان کار بکات , بەڵام ھەندێک قوتابی گرنگی ئەم ئەرکە نازانن و ھەڵەی خۆیان لەسەر بەڕێوەبەر ھەژمار دەکەن و تاوانی گەورە ئەنجام دەدەن .. 

قوتابییەکی تورک کە قوتابی پۆلی ١١ ئامادەییە لە یەکێک لە قوتابخانەکان بەڕێوەبەرەکەی خۆی بە گولە کوشت. 

چیرۆکی ئەم تاوانە بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە , کە ئەم قوتابییە کەسێکی لاسار و جگەرە کێش بووە و ھەموو کات کێشەی لە قوتابخانە دروست کردوە و پابەندی رێنماییەکان نەبووە , لەوانەش ھەموو دەم قژی بەدرێژی ھێشتووتەوە سەرەڕای ئەوەی چەندین ئاگادار کراوەتەوە , بەڵام ئەو قوتابییە ھەموو کات پێچەوانەی رێنماییەکان ھەڵسوکەوتی کردوە. 

بڕیار بووە  کۆبوونەوەی دایک وباوکان  لە قوتابخانە ئەنجام بدرێت و قوتابییەکە داوای لە بەڕێوەبەری قوتابخانە کردوە کە نابێت ھیچ زانیارییەک بە باوکی نەدات لەسەر ئەو رەفتارانەی دەیکات لە قوتابخانە , بەڵام بەڕێوەبەرەکە بە قوتابییەکە گووتووە کە تەواوی زانیارییەکان بە باوکی قوتابییەکە دەدات . 

دوێنێش قوتابییەکە دەمانچەیەکی ھێناوەتە قوتابخانە و چووتە ژووری بەڕێوەبەر و دوو گولەی لێداوە و کووشتوویەتی، ئەم کارەشی بە یارمەتی ھاوڕێیەکی کردوە . 

قوتابییەکە دوای ئەوەی بەڕێوەبەرەکە دەکوژێت لە گەڵ ھاوڕێکەی رادەکات , بەڵام پۆلیس توانی دەستگیری بکات . 

ئەو بەڕێوەبەرەی کوژراوە , تەمەنی ٤٧ ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە . 

ALQATLATTRKY

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / ھاڤ پۆست . 
 





ئەم هەواڵە 14131جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad