English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەفەرمی لەم رۆژانە لیستی مووچەی دوو وەزارەت دەگاتە بەغدا 
2018-01-02 [07:52 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەندامێکی ئەو لێژنەی لیستەکان دەباتە بەغدا دەڵێت لەم رۆژانە لیستی مووچەی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی دەبەینە بەغدا .. 


ڤیان محەممەد حوسێن ، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رۆژی چوارشەممە ٣-١-٢٠١٨ لەگەڵ یوسف عوسمان سوورچی ، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لیستی مووچەخۆرانی مانگی ١٢ی ٢٠١٧ی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی ‌و پەروەردە دەبەینە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق بەمەبەستی وردبینیکردن".

بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ‌گوتی "رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو لیژنەیە دەبێت کە حکومەتی عێراقی بۆ ئەو مەبەستە دروستیکردووە و بریتین لە بریکاری وەزارەتی پلاندانان ‌و راوێژکارێکی سەرۆکوەزیران و دوو بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی گشتی تەندروستی عێراق ، ئومێدی زۆرمان بەو کۆبوونەوەیە ھەیە ، چونکە ئەوان زۆر بە جیددی ھاتوونەتە پێشەوە".

بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو ، پێدەچێت لە داھاتوودا ئەو کەسانەش کە لەگەڵیان کۆدەبنەوە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن.

لە ٢١-١٢-٢٠١٧ حکومەتی عێراق لیژنەیەکی٧کەسی بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکھێنا ، دوو ئەندامی لیژنەکەش ھی حکومەتی ھەرێمی کوردستانن. ئەندامانی ئەو لیژنەیەش پێکھاتوون لە...

١ ـ قاسم عینایەت ، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق-سەرۆک.
٢ ـ تاریق عەلی جاسم ، ئەندامی دەستەی راوێژکاران.
٣ ـ نایف سامر حوسێن ، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
٤ ـ ھەنا ئەحمەد غازی ، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری دارایی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
٥ ـ عەلی حوسێن حەسەن ، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق.
٦ ـ ڤیان محەمەد حوسێن ، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان.
٧ ـ یوسف عوسمان سورچی ، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان.

سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 4378جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad