English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نه‌وت ئه‌مرۆ له‌ بازاره‌كانی جیهاندا
2018-01-03 [08:49 AM]

ZNA-ھەولێر


نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٦٦ دۆلار و ٥٣سەنت.

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٦٦ دۆلار و ٥٣سەنت کە ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ەوە تا ئێستا.

ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٦٠ دۆلار و ٣٨سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەستە بە پابەندبوونی تەواوەتی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک بە ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت کە بڕیارە تا مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ بەردەوام بێت لەلایەک و بەلایەکی ترەوە زۆربونی خواست لەسەر نەوت.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 1408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad