English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەکه‌ن
2018-01-03 [08:56 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمرۆ شاندێکی ھاوبەشی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی ھەرێم، دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە دەکەن.

شاندەکە، کە لە بەرپرسانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێک دێت، رۆژی چوارشەممە ٣/١/٢٠١٨ سەردانی بەغدا دەکات و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ بەرپرسانی ھەرسێ وەزارەتی پلاندانان، تەندروستی و پەروەردەی عێراق کۆ ببنەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، تاوتوێی ناردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەکرێت و لیستی ناوی مووچەخۆرانی ھەردوو وەزارەتیش، ئامادە کراون.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی عێراق داوای لە ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان کردبوو، کە لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان بۆ وردبینی کردن رەوانەی بەغدا بکەن.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad