English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادى: هیچ نابێته‌ رێگر له‌ به‌رده‌م خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران
2018-01-03 [09:39 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی حکومەتی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند، راستە کێشە لە ژمارەی فەرمانبەرانی ھەرێم ھەیە.

حەیدەر عەبادی، دوێنێ سێشەممە ھاوشێوەی ھەموو رۆژانێکی سێشەممە لە ھەفتەدا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی حکومەتی کرد و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.

لەو کۆنگرەیەدا عەبادی گوتیشی:  بەڵام ئەو کێشەیە نابێتە رێگر لە بەردەم خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران.

لە ھەفتەی رابردوودا بەغدا داوای لە وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندرووستی حکومەتی ھەرێم کردبوو، لیستی مووچە رەوانەی بەغدا بکەن بە مەبەستی خەرجکردنی مووچەکانیان.

دوێنێ وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی رایگەیاند، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لەو ئاماژە و ھەنگاوانە دەکات کە ھەفتەی ڕابردوو لە بەغداوە دەرکەوتن و جۆرێک لە نیازپاکیمان لێ خوێندەوە، وەک سەردانی شاندێکی حکوومەتی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان و داواکردنی پێکھێنانی لیژنەی ھاوبەش بۆ گفتوگۆ دەربارەی دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانەکان، بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان و داواکردنی لیستی مووچەخۆرانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقی فیدراڵەوە بەمەبەستی ناردنی مووچەکانیان".





ئەم هەواڵە 1687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad