English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستبەسەر کردنی سەدان خۆپیشاندەر لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان
2018-01-03 [10:03 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بە سەدان کەس لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بەتۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان دەستبەسەرکراون، بەرپرسانی حکومی و دادوەری ئێرانیش دەڵێن لەو شارانەی خۆپیشاندانان تێدا بەڕێوەچووە، سەردەستەی ناڕازییان و ئەو کەسانەی خەڵکیان ھانداوە خۆپیشاندان بکەن، دەستبەسەرکراون.

تاوەکو ئێستا دەستبەسەرکردنی ٤٥٠ کەس لە تاران و ١٥٠ کەس لە ھەمەدان راگەیێندراوە و لە شارەکانی دیکەش ژمارەی گیراوان رانەگەیێندراوە. لە رۆژھەڵاتی کوردستانیش لە شارەکانی کرماشان، کەنگاوەر، ھەرسین، ئیلام، دێھلۆران و سنە خەڵک دەستبەسەرکراوە. کۆی گشتی گیراوان بە زیاتر لە ھەزار کەس دەخەمڵێندرێت، تاوەکو ئێستاش نزیکەی ٢٥ کەس بەھۆی توندوتیژییەکان کوژراون.

لە ناڕەزایەتییەکانی پێشوودا گرتنی خەڵک و بڵاوکردنەوەی ھێز بۆ کۆنترۆڵی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران شێوازێکی سەرکەوتوو بووە. بەرپرسانی ئێران دەڵێن ئەمجارەش ئەزموونی رابردوو دووبارە دەبێتەوە، بەڵام یەکێک لە دروشمەکانی ناڕازییانی ئەمجارە "نەترسان و بەردەوام بوون".





ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad