English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لە دەست دا
2018-01-03 [10:04 AM]

ZNA- ھەولێر


له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ئاكرێ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی غازه‌وه‌ ئاگر له‌ ماڵێك كه‌وته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌  چوار كه‌س سووتان و یه‌كێك له‌ سووتاوه‌كانیش گیانی له‌ده‌ست دا.

بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی په‌یوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای دهۆك رایگەیاند: "له‌ گوندی "گربیش"ی سه‌ر به‌ شاره‌دێی دینارته‌ و له‌ سنووری شارۆچكه‌ی ئاكرێی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی غازه‌وه‌ ئاگر له‌ ماڵێك كه‌وته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان سووتان و یه‌كێك له‌ سووتاوه‌كانیش  كه‌ ته‌مه‌نی 61 ساڵ بووه‌ به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای دهۆك ڕێنمایی هاووڵاتیان ده‌كات كه‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی غاز له‌ ماڵه‌كانیان پێویسته‌ ده‌رگا و به‌نجه‌ره‌كان بكه‌نه‌وه‌ و تاوه‌كو ته‌واوی غازه‌كه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگر بكرێته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی ڕووداوی هاوشێوه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad