English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لە کۆتا مانگی ساڵی ٢٠١٧دا بڕی ١٠٩ ملیۆن و ٥٧٣ ھەزار به‌رمیل نەوتی ھەناردە کردووە
2018-01-03 [10:13 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئاستی ھەناردەی نەوتی خاو لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ زیادی کردووە.
 
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکی فەرمییدا بڵاویکردووەتەوە کە لە کۆتا مانگی ساڵی ٢٠١٧دا، عێراق بڕی ١٠٩ ملیۆن و ٥٧٣ ھەزار و ٨١٧ بەرمیل نەوتی ھەناردە کردووە و کۆی داھاتە بەدەستھاتووەکانیش لەو بارەیەوە گەیشتووەتە شەش ملیار و ٤٩٦ ملیۆن و ٢٠٤ ھەزار دۆلاری ئەمریکی کە ئەمەش ئاستێکی زیاترە لەو بڕە بەدەستھاتووەی لە مانگی پێشتر عێراق دەستی کەوتووە. 
 
وتەبێژ بە ناوی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیھاد لەو رووەوە ئاشکرای کرد کە ئامارەکانی ھەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە ئاشکرا نەکراوە. 
 
ھێمای بۆ ئەوەشکرد کە تێکڕای رۆژانەی ھەناردەکردنی نەوتی عێراق ئاستیکی پێوانەیی تۆمارکردووە بە بەراورد بە مانگی پێشتر کە گەیشتە سێ ملیۆن و ٥٣٥ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. 
 
ھەروەھا ئەوەشی وتووە کە تێکڕای نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی فرۆشراو گەیشتووەتە ٥٩ دۆلار و ٢٨ سەنت.
 
عێراق لە کۆتا مانگی ساڵی ٢٠١٧دا بڕی ١٠٩ ملیۆن و ٥٧٣ ھەزار نەوتی ھەناردە کردووە





ئەم هەواڵە 2035جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad