English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەنەدا سەرۆکایه‌تی ئه‌م خولەی جی ٧ وه‌رگرت
2018-01-03 [10:18 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کەنەدا لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ەوە بووە سەرۆکی ئەم خولەی حەوت وڵاتە پێشکەوتووەکەی جیھان (جی ٧).
 
کەنەدا کە لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ەوە بۆ ماوەی یەک ساڵ سەرۆکایەتی جی ٧ دەکات و لە ٨-٩ی حوزەیرانی داھاتوودا لە ناوچەی جارلیڤۆکس سەر بە ویلایەتی کیبیک، میوانداری ٤٤ـەمین لووتکەی خولی سەرکردەکانی جی ٧ دەکات کە ئەوەش حەوتەمین لووتکە دەبێت ئەو وڵاتە میوانداری بکات.
 
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ لە روونکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە پرسی سەرەکی ٤٤ـەمین لووتکەی سەرکردەکانی جی ٧ بریتی دەبێت لە بابەتەکانی "دۆزینەوەی چارەسەری راستەقینە و بەرجەستەی ھاندانی گەشەی ئابووریی کە بۆ ھەمووان دەشێت، یەکسانی رەگەزی کۆمەڵایەتی و بەھێزکردنی ئافرەتان و وزەی خاوێن".
 
وتیشی: "وەک ھاوبەشانی جی ٧، بەرپرسیارییەتیمان ھەیە لەسەر ئەوەی ھەموو ھاووڵاتییانمان سوودمەندبن لە ئابووریی جیھانی، دڵنیابوون لە جێھێشتنی جیھانێکی تەندروستتر، ئاسوودەتر و ئارامتر بۆ منداڵ و نەوەکانمان".
 
گرووپەکە کە لە ساڵی ١٩٨٨ەوە تا ٢٠١٤ ھەشت ئەندامی ھەبوو و، بە جی ٨ ناسرابوو، بە ھۆی داگیرکردنی دوورگەی کریمیا لە لایەن رووسیاوە لە ساڵی ٢٠١٤دا، رووسیا لەو گرووپە دەرکرا و دوای ئەوە بە جی ٧ ناسرا.
 
گرووپی جی ٧ کە لە وڵاتانی کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمریکا پێکھاتووە لە ھەمان کاتدا بە بەھێزترین حەوت وڵاتی ئابووریی جیھان ئەژمار دەکرێت.





ئەم هەواڵە 2311جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad