ZNA-ھەولێر لە شارۆچکەی (خەبات)ی سەر بە پارێزگای ھەولێر، سێ ئەندامی خێزانێک بەھۆی سۆپاوە، گیانیان لەدەست دا.
بەپێی بلاوکراوەی سەرچاوەکان، کە شەوی ڕابردوو ٢/١/٢٠١٨، لە شارۆچکەی (خەبات)ی سەر بە پارێزگای ھەولێر و لەنێو ماڵێکدا، کە زیاتر لە حەوت سەر خێزانی تێدا بووە، بەھۆی بۆنی سۆپاوە، سێ ئەندامی خێزانێک، کە پێکھاتبوون لە خاوەنی ماڵەکە و دایکی و یەکێک لە منداڵەکانی.
ئەمڕۆ چوارشەممەش لە ھەولێر توێکاریی پزیشکی بۆ تەرمەکان کراوە و ئێستاش بەردەوامە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش دەرکەوتووە، کە ھۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو سێ کەسە، بەھۆی بۆنی سۆپاوە بووە و ژەھراوی بوونە.
رێباز یونس
ئەم هەواڵە 1915جار خوێندراوەتەوە |