English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان؛ لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو لە عێراق نزیکەی ٧٠ مەدەنی کوژراون
2018-01-03 [04:28 AM]

ZNA-‏ بەغدا


بە پێی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاریی عێراق(یونامی) ‏بڵاوی کردۆتەوە، لە دەرەنجامی کردەوە توندوتیژی و تیرۆرستی و پێکدادانی چەکداری کە  لە مانگی کانونی یەکەمی  ٢٠١٧دا ‏روویانداوە، ٦٩ھاوڵاتی  مەدەنی عێراقی کوژراون(کە پۆلیس ناگرێتەوە) و ١٤٢ کەسی دیکەش برینداربوون. (بە بەراورد لە گەڵ کوژرانی ٦٣ ھاوڵاتی و برینداربوونی ١٤٠ھاوڵاتی تر لە مانگی تشرینی دووەمدا).

 

لەو ژمارەیە لە پارێزگای بەغدا، کە بەرکەوتەترین پارێزگابووە، ‌ ١٢٢ مەدەنی بوونەتە قوربانی (٢٤ کوژراو و ٩٨ بریندار)‌ . دوای ئەو پارێزگای سەلاحەدین دێت کە ئامارەکانی برتییە لە (٧ کوژراو و ٢٥ بریندار) و ئاماری پارێزگای کەرکوکیش بریتییە لە (١٥ کوژراو و ٦ بریندار) . یونامی نەیتوانی  ئاماری قوربانیانی مەدەنی پارێزگای  ئەنبار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبار وەربگرێت.

 

لەم بارەیەوە بەڕێز یان کوبیشی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق وتی " ژمارەی قوربانیان لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ھەمان ئاستی ژمارەی قوربانیانی مانگی تشرینی دووەمە، ئەمەش مایەی داخە. ئومێدێکی زۆر دەخوازم کە دەچینە ساڵێکی نوێوە و ئەم ژمارانە بە خێرایی بەرەو ژێر بڕوا بۆ ئەوەی ئاشتی و سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ عێراق". ‌

 

بە شێوەیەکی گشتی، یونامی لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٣٢٩٨ کوژراو و ٤٧٨١ برینداری تۆمار کردووە جگە لە ژمارەی قوربانیانی پارێزگای ئەنبار لە ھەردوو مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەم چونکە بەردەست نەبوون .

 

روون کردنەوە: یونامی لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراودا چالاکیەکی سنورداری ھەیە لە پشتڕاستکردنەوەی ژمارەی قوربانیان و لە ھەندێ حاڵەتدا تەنھا توانیویەتی ‌ھەندێک لە رووداوەکان بە شێوەی ھەندەکییانە (ناتەواو) پشتڕاست بکاتەوە. لەبەر ئەم ھۆیانە ژمارەکان پێویستە بە لانیکەم وەربگیرێن.

 





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad