English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەلیم جبوری: کێشەکان لەگەڵ ھەرێم بە ئاراستەی چارەسەر لە رێگەی گفتوگۆکان لەچوارچێوەی تەکنیکی ھەنگاو دەنێت
2018-01-03 [05:02 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەلیم جبوری رایگەیاند کە بەم نزیکانە شاندێکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات، ئەوەش بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە ھەڵپەسێراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال.

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا سازی کرد، سەلیم جبوری گوتی: "ھەندێک دۆسیە ھەن کە پێویستیان بە یەکلاکردنەوە ھەیە لە نێوان حکوومەتی فیدرال و ھەرێمی کوردستان لەوانە، فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان".

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشدا کە کێشەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە ئاراستەی چارەسەرکردن لە رێگەی گفتوگۆکان لەچوارچێوەی ھونەری ھەنگاو دەنێت کە ئەوەش دەرفەتی باش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاستی باڵا دەرخسێنێت.

 

سەلیم جبوری ئەوەشی گوت: "لە رۆژانی داھاتوودا، شاندێکی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو دۆسیانەی کە ئێمە بە گرنگیان دەزانیین، دەگاتە بەغدا".

 

سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانیش، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە ھیچ نیازێک بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان نییە و ئاماژەی بەوەشدا سبەی پێنجەشممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بانگھێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن بۆ ئەوەی تاوتوێ ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان بکەن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، سەلیم جبوری جەختی کردەوە کە د ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنەکانی بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی یاسای بوودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠١٨، ھەروەھا یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەسەند دەکات.

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 1204جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad