English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بەشداری هیچ دانیشتنێک ناکەین ئەگەر مافی کورد تیایدا پێشێل بکرێت
2018-01-03 [05:13 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، تەنیا فراکسیۆنە کوردستانیەکان بایکۆتی دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەکرد، بەلکو لایەنەکانی تریش وەک سونە و بەشێک لە شیعەکانیش بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.

 

حاکم، سەرحان سلێفانەی، ئەندامی لێژنەی دارایی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگروسی راگەیاند: تەنیا فراکسیۆنە کوردستانیەکان بایکۆتی دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەکرد، بەلکو لایەنەکانی تریش وەک سونە و بەشێک لە شیعەکانیش بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد، بایکۆتی ئێمە لە بەر ئەوە بوو کە ئەو خال و تێبینیانەی لە سەر پروژە یاسایی بودجەی عێراق کە پێشکەشی سەرۆکی حکومەتمان کردبوو، داوامان کردبوو کەوا جێبەجێ بکرێت، یەک لەو خالانە ئەوە بو کەوا گەراندنەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان بۆ ١٧%، وە ناوی حکومەت ھەرێمی کوردستان  بێنن لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ سالی ٢٠١٨، وەلامیان داینەتەوە لە رێگەی نوسینگەکەیەوە، وە ھیچ گرنگیان بە داواکاریەکانی ئێمە نەداوە و گۆرانکارییەکانی نەرکردیە.

 

حاکم ، سەرحان سلێفانەی گووتی: ئێمە وەک فراکسیۆنەکانی کوردستانی کۆبوونەوەیەکمان ئەنجام دا، ئەومان خستە بەر باس کەوا بۆچی داواکاریەکانمان جێبەجێ ناکەن، دوای ئەوە سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنی دواخست لەبەر تەواو نەبوونی ڕێژەیی یاسای، ھەروەھا دوای ئەوە کۆبوونەوەیەک کرا لە ھۆلی دەستووری لەگەل سەرۆک فراکسیونەکانی و سەرۆک لیژنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان، گەیشتنە رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ نەکەوێتە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەل یاسای ھەلبژاردنەکان، ھەتا داواکاریەکانی ئێمە جێبەجێ نەکرێن، ئێمەش چاوەروانی حکومەتین ئایا تا چ رادەیەک داواکاریەکانی ئێمە جێبەجێ دەکەن.

 

ھەروەھا گووتیشی: بۆ ھەموو دانیشتنەکانی داھاتوو، فراکسیۆنە کوردستانیەکان یەک دەنگین و یەک ھەلوێستین دژ بەو یاسایە، ھەروەھا ئێمە لەگەل لایەناکانی تریش ھەماھەنگی دەکەین کەوا ئەوانیش بەشداری نەکەن و دژ بەو یاسایەبن، ھەتا بتوانین پشکی ھەرێمی کوردستان بۆ ١٧% بگەرێنینەوە.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad