English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نھێنی ھێرشی ھێزەكانی عێراق بۆ فیشخابوور و بەرگری پێشمەرگە
2018-01-03 [08:21 AM]

نووسین - ھەكار ھەركی


دوای رووداوەكانی ١٦ـی ئۆكتۆبەر ھێزە عێراقیەكان بۆ دوو بەرە دابەشبوون، بەرەی یەكەمی بەرەو پردێ ھاتن و ھێزێكی پڕ چەكی توكمە و بەھێزیش بۆ سنووری رەبیعە.

ئامانجی ھاتنی ئەم ھێزە بۆ رەبیعە داگیركردنی سێ گوشەی فیشخابوور بوو، نھێنی داگیركردنی فیشخابوور بەدەستخستنی ڕێڕەوەی بوڕی نەوتی كەركوك جیھان بوو(بوڕی كونی عێراق) و (بوڕی نوێی كوردستان)بوو بەدەست بەسەرداگرتنی ھەر یەك لەم ڕێڕەوە بوڕیانە، تەواوای ئەوپڵانە جێبەجێ دەبوو كە حكومەتی عێراق و بەریتانیا و ئێران و توركیا و باڵێكی یەكێتی لەسەری ڕێككەوتبوون.

ڕێكەوتنەكە بەم شێوەیە بوو، دوای داگیركردنی بیرە نەوتەكانی بای حەسەن و ھاڤانا بدرێن بە كومپانیایی بریتش پتڕوڵ(كۆمپانیایەكی بەریتانیە)، ئەم كۆمپانیایە بەلێنی بە حكومەتی عێراق دابوو ڕۆژانە ٨٠٠-٩٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بە ڕێگای بوڕیەوە ھەناردەی بەندەری جەیھان بكرێت، توركیا بەم پڵانە ڕازی بوو، لەم بڕە نەوتەی ھەناردە دەكرا، پشكی ئەو باڵەی یەكێتی تێدابوو كە فەرشی سوری بۆ داگیركردنی كەركوك ڕاخست.

ئەم پڵانە لەلایەن …… بۆ ھەرێمی كوردستان ئاشكرا كرا و ھوشداری درا كە ئەگەر پڵانەكە جێبەجێ بكرێت و فیشخابوور كە دەكەوێتە سەر سنووری نێوان باكور و باشوور و رۆژئاوای كوردستان، شتێك نامێنێت بە ناوی ھەرێمی كوردستان، بۆیە لەلایەن فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی كوردستانەوە بڕیار درا، پێشمەرگە بە ھەموو توانایەوە بەرگری لە سێكوچكەی فیشخابوور بكات.

پێشمەرگە سێ ھێلی بەرگری لە بەرامبەر ئەو ھێزانە دروست كرد بە بەنیازی كۆنتڕۆلكردنی فیشخابوور ھاتبوون، ھێلی تەماسی لە گوندی (مەحمودیە) بوو.

به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق له‌ ناوچەی سحێلای باكووری شارۆچكەی زومار لە رۆژئاوای دیجلە هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێكرد

سەرتای دەستپێكردنی شەڕەكە بە بوردمانكردنی پێشمەرگە لەلایەن ڕاوێژكارە سەربازیەكانی ئێرانەوە دەستی پێكرد، سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ژمارەی توپچی و ڕاوێژكارە ئێرانیەكان زیاتر بوون لە ھەزار سەرباز، ئەم بوردومانە زیاتر لە سێ كاتژمێری خایەند، دواتر فیرقی ٩ـی زرێپوش(مدەرعە) دەستیان بە جولەی زەمینی كرد وا ھەستكرا دوای بوردومانە سێ كاتژمێریەكە سەنگەری بەرگری پێشمەرگە شكێندراوە، بەلام لەكاتی نزیك بوونەوەی تانكە عێراقیەكان پێشمەرگە لیان ھاتنە دەست و ٢ تانك ٤ ھەمەڕیان سوتاند، دواتر پاشەكەشە بە ھێزە عێراقیەكە كرا، لەكاتێكدا ڕاوێژكارە ئێرانیەكان سەرقاڵی دانانی پڵانی نوێ بوون پێشمەرگە دەستی بە بوردمان كرد لە سەنگەری دووەم واتا سەنگەری دوای گوندی مەحمودیە، فەماندەكانی پێشمەرگە دەلێن، بینیمان كە یەكێك لە توپەدورھاوێژەكانی پێشمەرگە ناواندی ئەو شوێنەی كردە ئامانج كە ڕاوێژكارە ئێرانیەكان تێیدا خەریكی پلان دانان بوون و چەند ئۆتۆمبێلیكی دیكەی پڕ لە سەرباز پێكران.

لەم بوردومانەی پێشمەرگەدا زیانێكی زۆر بەر ئەو ھێزانە گەیەندرا كە بۆ نەگەڕانەوە ھاتبوون.

سەربازێكی سوپای عێراق كە كوردە لە نزیك شەرگات پێی گوتم، بە چاوی خۆم لاشەی سەربازی حەشد و سوپا و ئێرانیم بینین كە بەبارھەلگرا دەگواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە سەربازیەكانی عێراق.

پێشمەرگە لە ھەردوو گوندی جرونیێ و عەین عوزێر پاشەكشەی بە چەكدارانی حەشدی شەعبی كرد.

ئەمجارەیان ھێزەكانی عێراقی بە پالپشتی توپخانەكانی ئێران دەستیان بە ھێرشێكی چڕتر كردەوە و پێشمەرگە لەم ھێرشەیاندا زیانی زۆری بەركەوت و یەكیك لە شەھیدەكان بەرپرسی لقی شەنگالی پارتی بوو، بەشێك لە شەھیدانیش ھێزی رۆژی زێرەڤانی بوون.

پێشمەرگە بۆ كەمكردنەوەی فشار لەسەر گوندی مەحمودیە، ھێرشی كردە سەر مەخمور و %٦٠ـی شاروچكەی مەخووریان كۆنتڕولكردەوە، ھێزە عێراقیەكان زانیان كەلە میحوەری مەخمور پێشمەرگە پێشڕەوی كردووە، ناچار ھێرشەكەیان ڕاگرت چوونكە سوپای عێراق ھەموو ئەو ھێزەی لە مەخمور بوو گواسترابووە بۆ میحوەری ڕەبیعە، بەتایبەت فیرقی ٩ـی زرێپوش، دواتر بەھۆی خراپینشوێنینبەرگری كردن پێشمەرگە گەڕایەوە بەرزایەكانی قەرەچوغ كە دەروانێتە چاروچكەی مەخمور.

توركیا كە لەلایەن بەریتانیا و ئێران و عێراقەوە بەلێنی پێدرابوو ھێزە عێراقیەكان تا سنووری توركیا نەوەستن، گەیشتە ئەو ڕاستیەیی كە ئەم ھێزانە ناتوانن سەنگەری پێشمەرگە تێپەڕێنن، ناچار بڕیاری دا سنوور دانەخات و بۆ ڕاگرتنی نەوتی كوردستانـیش بۆ جەیھان داوای ٤ ملیار قەرەبووی لە حكومەتی عێراق كرد، ئەمە تەنھا بیانوو بوو، توركیا دەیزانی كە عێراق ٤ ملیار دوڵاری پێ نادات لە كاتێكدا خۆی ١٣٣ ملیار قەرزارە (بەپێی گوتەی ئەیاد عەلاوی)

كۆمپانیایی بریتش پتڕۆڵ كە بۆ دەرھێنانی ٨٠٠-٩٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا تموحی لە كەركوك دابوو، ئێستا تەنھا ٣٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھنێت ئەویش بەشێكی لە ڕێگای تانكەرەوە بۆ ئێران دەنێردرێت و بەشێكی لەناو خۆدا دەپالێورێت.

سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ بەریتانیا كە بڕیار بوو ئەنجام بدرێت، پەیوەندی بە ڕێگاپێدانی بەكارھێنانی بوڕی نەوتی كەركوك جیەھانەوە ھەبوو لەلایەن كۆمپانیایی بریتش پترۆڵ، بەلام تا ئێستا ھەرێم ڕەتیكردووتەوە.

بڵاوكردنەوەی ناوەڕكی ئەم نووسینە بەبێ ناوھێنانی نووسەر ڕێگا پێنەدراوە…

رۆژنامەنووس ھەكار ھەركی





ئەم هەواڵە 6031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad