English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەریم کاکە رۆمانێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
2018-01-03 [08:47 AM]

ZNA – هەولێر


نووسەر و رۆماننووس، کەریم کاکە، نوێترین رۆمانی خۆی بەناوی "ئەستێرەی قەڵاتێ" چاپ و بڵاوکردەوە.

 

 

ئەم بەرهەمە ئەدەبییە لە 122 لاپەڕەی مامناوەندا لەلایەن کتێبخانەی مێخەک لە سۆران چاپکراوە.

 

نووسەر لە پۆستێکدا لەبارەی رۆمانەکەوە دەڵێت "بە زمانی چیرۆك چتێ لە دیرۆك دەگێڕێتەوە، دیرۆكی كوشتن و غافڵكوژیی هەشت نۆ دە كەسایەتی دیرۆكی، لە كوڕی غەزاڵی چاو ئەستێرەوە یان بڵێین سمكۆی شكاكەوە دێ، بە كاوێزاغا و كوڕی عەبابەیلێ (ئەحمەد موختار جاف) و شاعیری ئەی رەقیب و كوڕە ئاڵا (رەمزی نافیع) و ئەوانەدا تێدەپەڕێ و دەگاتەوە ئەستێرەی زەرد(مارگرێت جۆرج) و پیاوی ناو ئایەتان (عەبدوڵخالق مەعرووف)یشی تێدایە، جگە لەوانە، زۆریدیش ئەگەر بیخوێنیەوە لە زاری پیری پەنهانزان و ئەبوو نەجم و ژنی ئەستێرەدار و ئەوانیدیەوە دەبیستی".

 

کەریم کاکە ساڵی 1964 لە شاری هەولێر لە دایکبووە، تا ئێستا لە ژانری رۆمان، سەفەرنامە، بیرەوەری و شیعردا 10 کتێبی بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کردووەتەوە کە بریتین لە رۆمانی "خەوی پساوەی قەندیل"، رۆمانی "درەختی كەتناوە"، رۆمانی "ماچی یەكەم"، رۆمانی "كرێمستی" و رۆمانی"ئەستێرەی قەڵاتێ".





ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad