English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌عسوم و حه‌كیم باسیان له‌ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد
2018-01-03 [09:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكی كۆماری عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسوم له‌گه‌ڵ عەمار ئەلحەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی وەتەنیی كۆبووه‌وه‌.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی وڵات و ئامادەکاریی پێویست بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی داهاتووكرا، باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ هەموو لایه‌ك له‌دابینکردنی باشترین کەشوهەوای لێکتێگەیشتنی بنیاتنەر لە نێوان لایەنە نیشتمانییەکان به‌شداری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارمەتیی گەشەپێدانی کاروانی دیموکراسیی بدات.

لای خۆیه‌وه‌ عه‌مار حەکیم پشتیوانیی ئەو هەوڵانەی کرد کە لە پێناوی دیالۆگ و کاری هاوبەشدا لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی و هەرێمی کوردستان لە سەر بنەما نەگۆڕەکان دەخرێنە گەڕ، بەو جۆرەی یەکێتیی و برایەتیی گەلی عێراق بە هەمو پێکهاتەکانییەوە بەهێز دەکات.

 





ئەم هەواڵە 2950جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad