English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نه‌وت ئه‌مرۆ له‌ بازاره‌كانی جیهاندا
2018-01-04 [08:29 AM]

ZNA-ھەولێر


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا زیاتر بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٦٨ دۆلار و ١٦ سەنت.

ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتووەتە ٦٢ دۆلار و ١٤ سەنت.

خۆپیشاندانەکانی ئێران لە دژی سیاسەتەکانی حکومەت و گرانی نرخی کاڵاو کەلوپەلە خۆراکییەکان، یەکێک لە ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەو پێیەی ئێران سێیەم گەورەترین بەرھەمھێنی نەوتە لەناو وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیکدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی ٢٩ی مانگی ڕابردوو، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٦٦ دۆلار و ٦٠ سەنت کە ئەوەش بەرزترین ئاستی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ەوە تۆمارکرد.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەستە بە پابەندبوونی تەواوەتی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک بە ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت کە بڕیارە تا مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ بەردەوام بێت.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad