English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێگایی دھۆك - مووسڵ كرایەوە
2018-01-04 [09:37 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دهۆك راگەیاند: "رێگای هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان له‌نێوان دهۆك- مووسڵ کرایەوە و هاووڵاتیان دەتوانن لە دەروازەی سنووری پارێزگای دهۆك ھاتووچۆ بكەن".

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاسانکاری دەكرد بۆ هاتووچۆكردن لەو دەروازەیە و هەمیشە رێخۆشكه‌ربووه‌ بۆ ئاسانكاری هاتووچۆی هاووڵاتیان لە نێوان دهۆك - مووسڵ".

دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر، رێگای نێوان دھۆك- مووسڵ داخرابوو، بەڵام دوای ماوەیەك وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوای ھاووڵاتیانی ناوچەكە، بڕیاریدا ئەو رێگایە بكرێتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی رێگری لە كردنەوەی رێگاكە دەكرد كە بووە ھۆی دروستكردنی ئاستەنگی زۆری بۆ ھاتووچۆ و ژیانی رۆژانەی دانیشتوانی ناوچەكە.

پێشتر، عەبدولخالق بابیری، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژھەڵاتی دیجلە رایگه‌یاندبوو: "لەلایەن ھەرێمی كوردستان و رێگاكە كراوەتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی لای خۆیەوە ئەو رێگایە ناكاتەوە".

رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 1501جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad