English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پێشمەرگە: نیوەی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە ماون مووچەی  مانگی نۆ وەربگرن
2018-01-04 [01:43 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، مووچەی مانگی نۆی بەشێك لە پیێشمەرگە دراوە، بەڵام چونكە پارە نەبووە بۆیە تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە نەكراوە، هەر كات پارەمان بۆ بنێردرێت شەویش بێت ئێمە دابەشی دەكەین.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رايگەیاند، مووچە دەدرێت و مووچەی مانگی نۆی بەشێك لە پیێشمەرگە دراوە، بەڵام چونكە پارە نەبووە بۆیە تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە نەكراوە، چاوەڕێی ناردنی پارەن لە وەزارەتی داراییەوە.

یاوەر روونی کردەوە، لەو ماوەیە پارەمان بۆ رەوانە بكرێت دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێتەوە بە تایبەت بەسەر یەكەكانی 70 و 80 و ئەو پێشمەرگانەی هێشتا مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئەوەشی خستەروو، هەر كات پارەمان بۆ بنێردرێت شەویش بێت ئێمە دابەشی دەكەین، بۆیە هەركات پارە لە وەزارەتی داراییەوە بنێردرێت هەینی بێت پشووش بێت ئەوە ئێمە مووچەكە دابەش دەكەین.

روونیشی کردەوە، نیوەی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە ماون مووچەی  مانگی نۆ وەربگرن لە نێو دیوانی وەزاەرت و یەكەكانی  70 و 80.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 6376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad