English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەرێک: بودجە سیاسییە و درۆیەکی گەورەیە
2018-01-04 [02:35 AM]

ZNA - هەولێر



ئەمڕۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ‌عێراق دەڵێت، زۆربەی بەشەکانی بوودجە درۆییەکی گەورەیە، وتیشی، قوربانی گەورە خەڵکی ئەو پارێزگایانەیە کە نەوتی لێ دەردەهەنرێت.

لەبەیاننامەیەکدا فالح خەزعەلی رایگەیاند، من بەپرسیاری نوێنەرێک سەبارەت بە داهات بەڵگە و دوکومێنتم هەیە کە بەسرە لە ساڵی ٢٠١٧ تاکو مانگی ١١ یەک دۆلاری وەرنەگرتووە، وتیشی، بوودجەی ٢٠١٨ زیاتر سیاسییە نەوەک پیشەیی بێت.
خەزعەلی ئاماژەی بەوە کرد، بەڵگەی قسەکانم ئەوەیە کە سەدا ٥٥ بۆ نەوت و دارایی و بەرگری و ناوخۆ تەرخان کراوە و سەدا ٣ بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی تەرخانکراوە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت پلانی بنیاتنانی دەوڵەت تێکچووە.
خەزعەلی داوای لە نوێنەری پارزگا بەرهەمێنە نەوتییەکان کرد، خوێندنەوەی بۆ نەکەن تاکو حکومەت هەمواری دەکاتەوە، وتیشی، ئێمە پێویستمان سەرکەوتنی واقعی لەبواری ئابووری هەیە نەوەک دروشم، پێویستە پشکێکی گونجاو لە داهاتی نەوتی ئەو پارێزگایانەی نەوتی لێ بەرهەم دەهێنرێت، تەرخان بکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا، کاتێک بە ژمارە و بەڵگەنامە قسە دەکەین، لەلایەن حکومەتەوە بە ھەموو جۆرە تۆمەتێک تۆمەتبار دەکرێین، بۆیە سەرجەم بەڵگەکانم دەخەمە روو بۆ ئەوەی نیشانی بدات بوودجەی ساڵەکانی رابردوو درۆیەکی گەورە بووە.
 

قرتاسنیوز





ئەم هەواڵە 2623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad