English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا... نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
2018-01-04 [03:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


هه‌ردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای وردبینیکردنی میلاکی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئه‌نجامدرا، بڕیار درا، تاكۆتایی وردبینی به‌رده‌وام بن و هه‌رێم ئاسانكاری بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێكی باش ده‌كات.

ئه‌مه‌ش راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستییه‌:

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دیوانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقی فیدراڵ یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای وردبینیکردنی میلاکی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی سەرۆک و تەواوی ئەندامانی لیژنەکە ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە تا كاتژمێر یه‌كی نیوەڕۆ درێژەی هەبوو، زانیاری تەواو و وردی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەت (بە پێی سیستەمی بایۆمەتری و بە مووچەی تەواو و بێ پاشەکەوت) پێشکەش بە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە کرا. لیژنەکەش بە ئەندامانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێمیان ڕاگەیاندووە کە "بە زووترین کات و لە ڕێگەی لیژنەی هونەری تایبەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی چاودێری دارایی عێراق دەست بە وردبینی لیستەکان دەکەن و دوای پێکهێنانی لیژنە فەرعییەکان سەردانی هەرێم دەکەن بۆ دیاریکردنی چەند بابەتێک بۆ وردبینی" و داوا لە ئەندامانی هەردوو وەزارەت کراوە کە هەماهەنگی و کارئاسانی زیاتریان هەبێت.

لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیار لەسەر ئەوە دراوە کە:

  •  کۆبوونەوەکان بە پێی پێویست و تا کۆتاییهاتنی وردبینی، بەردەوام بن.
  • هەرێم هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەک بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی باش، دەستەبەر بکات.

 

وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی

بەغدا ـ ۲٠۱۸/۱/٤





ئەم هەواڵە 1444جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad