English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی: هیچ رۆژێکمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری نەکردووه
2018-01-04 [05:20 AM]

ZNA- هەوڵیر


 

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، "شیروان زرار" دەڵێت: "ئێمە ھیچ رۆژێک دیاری ناکەین، دەسەڵاتی دیاریکردن لە ئیستادا دراوە بە جەنابی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ئەوان بە ھاوبەشی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان رۆژێک دیاری دەکەن".

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، رەتی دەکاتەوە کە ئەوان رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان دیار بکەن و ئاماژەیش بۆ ئەوە دەکات کە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان داوای بوودجەیان کردووە.

 

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی و ھەڵبژاردن و راپرسی، شیروان زرار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئێمە کۆمەڵێک داواکاریمان گەیاندووەتە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیارە لە ماوەیەکی کورتدا وەڵاممان بدنەوە، دواتر لە ھەفتەی داھاتوو لەدوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کۆمسیۆن، ئەوا بریارە کۆبوونەوەیەک رێکبخرێت لە کۆمسیۆنی باڵا و حکوومەتی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستان".

 

سەبارەت بەو بوودجەیەی کە کۆمسیۆنی باڵا پێویستییەتی بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان، شێروان زرار گوتی: "ئێمە وەکو بوودجەیەکی خەمڵاندن بڕی ٢٣ ملیۆن دۆلارمان خەمڵاندووە بۆ ھەردوو پڕۆسەکە، ئومێد دەکەین بە زووترین کات وەکو لەسەر رێککەوتووین پەسەند بکرێت".

 

دوێنێ دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە لەبارەی دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن کەوا راگەیەنرا لە ناوەڕاستی مانگی نیسان ئەنجام دەدرێت، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی و ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە ھیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە ھەبێت و گوتی: "حەز دەکەم ئەو روونکردەوەیە بدەین کە ئێمە ھیچ رۆژێک دیاری ناکەین، دەسەڵاتی دیاریکردن لە ئیستادا دراوە بە جەنابی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ئەوان بە ھاوبەشی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان رۆژێک دیاری دەکەن، بۆیە ئێمە ھیچ شتێکمان لەو بارەیەوە نەخستووەتەڕوو".

 

شێروان زرار گوتیشی: "ئەمڕۆ کارەکانی ئێمە تەواو بوو، چاوەڕێ دەکەین سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران رۆژێک لە ھەفتەی داھاتوو دیاری بکات بۆ ئەوەی کۆمسیۆنی باڵا و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کۆببینەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بکرێت و باس لە خشتەی پێویست بکەین".

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکێک لە داواکانیان لە ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەبووە کە ھاوکاریان بن لە پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران، چونکە لایەنە سیاسییەکان قسەی جددیان لەسەر تۆماری دەنگدەران ھەیە، ھەفتەی داھاتووش وردەکاری لەبارەی تۆماری دەنگدەران دەخەنەڕوو.

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 2317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad