English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری دهۆک و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر کردنەوەی رێگای دهۆک – مووسڵ کۆبوونەوه
2018-01-04 [05:21 AM]

ZNA- هەوڵیر


 

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بەشار کیکی و پارێزگاری دھۆک، فەرھاد ئەتروشی رێککەوتن کە لە چەند رۆژی داھاتوودا، رێوشوێنەکان بە ئامانجی کردنەوەی رێگەی نێوان دھۆک و مووسڵ تەواو بکرێن.

 

لە روونکردنەوەیەکدا کە نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە کە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بەشار کیکی و پارێزگاری نەینەوا بە وەکالەت، عەبدولقادر شنگالی سەردانی باڵەخانەی پارێزگای دھۆک-یان کرد و لە لایەن پارێزگاری دھۆکەوە، فەرھاد ئەتروشی پێشوازییان لێکرا و دواتر کۆبوونەوە.

 

بە پێی روونکردنەوەکە، ئامانج لە سەردانەکە، تاوتوێکردنی رێوشوێنەکان بوو بە ئامانجی کردنەوەی رێگەی نێوان مووسڵ و دھۆک بە رووی خەڵکی مەدەنی و بازرگانان.

 

لە روونکردنەوەکەدا ھاتووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا، رەوشی ئاوارەکانی سنووری پارێزگای نەینەوایان لە دھۆک تاوتوێکردووە، ھەروەھا جەختیان لەسەر بەردەوامی پێشکەشکردنی پشتیوانییەکان بۆ ئاوارەکان کردووەتەوە تا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

 

لای خۆیەوە بەشار کیکی دووپاتی کردەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنە ھاوبەشە سازکراوە کە لە سەرەتای ساڵی داھاتوو لە نێوان ھەردوو کارگێری نەینەوا و دھۆک واژوو کراوە.

 

دوای کۆبوونەوەکەش ھەردوولا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد کە تیایدا پارێزگاری دھۆک، فەرھاد ئەتروشی جەختی لەسەر گرنگی کردنەوەی رێگەی نێوان مووسڵ و دھۆک کردەوە کە نەینەوا بە ناوچەکانی دیکەی عێراق، ھەرێمی کوردستان، تورکیا و جیھان دەبەستێتەوە گوتی: "لەبەر ئەمە داوام لە دەزگا ئەمنییەکان کردووە ئاسانکاری بۆ ھاتوچۆی ھاووڵاتییان لەو رێگەیە بکەن".

 

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بەشار کیکی دووپاتی کردەوە کە کردنەوەی رێگەکە دەبێتە مایەی پتەوترکردنی پەیوەندییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی نێوان دانیشتوانی ھەردوو پارێزگای دھۆک و نەینەوا، وێرای ئەوەی رەوشی ئابووری لە پارێزگاکە دەبوژێنێتەوە.

 

بەشار کیکی ھەروەھا داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی کرد کە فەرماندە ئەمنییەکان بە ئاراستەی لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کردنەوەی رێگەی نێوان مووسڵ و دھۆک و ھاتوچۆی ھاووڵاتییان و بازرگانان راسپێرێت.

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad