English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا، چڕكرنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
2018-01-04 [09:59 AM]

ZNA-هەولێر


لە دیدارێكی نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق، هه‌ردوولا به‌ پێویستیان زانی‌ ئه‌و ئارامییه‌ی دوای گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بووه‌، زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت تاكو زه‌مینه‌ بۆ گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق، بڕه‌خسێنرێ.

دیداره‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4/1/2018 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری به‌ڕێز باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق به‌ڕێوه‌ چوو و تیایدا هه‌روه‌ها باس له‌ دوا هه‌نگاوه‌كان و پێكهێنانی لیژنه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و سه‌ردانیان بۆ به‌غدا و پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا كرا.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌خت له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی عیراقدا كرایه‌وه‌ و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌كرێ هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه‌ تاكو هه‌نگاوی زیاتر به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بنرێن.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و بارودۆخی كوردستان و هه‌ڵبژاردن و كار و چالاكی و پلانی چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 2491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad