English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماكرۆن: پێویسته‌ چه‌ك له‌ ده‌ستی میلیشاكان له‌ عێراق دەربھێنرێت
2018-01-04 [10:30 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى كار ده‌كات بۆ پشتیوانیكردنى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى میلیشیاكان له‌ چه‌ك دابماڵێت، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، پشتیوانى له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌كات.

ئیمانوئێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، له‌ گوته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م دیپلۆماتكارانى وڵاته‌كه‌یدا  له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق رایگه‌یاند، ده‌بێت هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌،" پێویسته‌ چه‌ك له‌ ده‌ستی میلیشاكاندا له‌ عێراق نه‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ماكرۆن گوتی: "پێویسته‌ ئاشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ربخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنی گرووپی دیكه‌ی تیرۆریستيی بگرین".

دووپاتیشی كرده‌وه‌،"نابێت ڕێگا به‌و ماڵپه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییانه‌ بدرێت كه‌ تیرۆر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه"‌.





ئەم هەواڵە 1711جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad