English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له‌ سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێده‌گات
2018-01-05 [04:11 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌وه‌  ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌، له‌ ڕێگه‌ى دانوستانێكى سیاسییه‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌ڵێت: "هه‌ردوولا هانده‌ده‌م هه‌نگاوى پێویست بۆ ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بنێن تاكو بتوانن تیایدا دانوستانێكى ڕاسته‌قینه‌ ئه‌نجام بده‌ن".

له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵیى خۆى نیشان ده‌دات كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌ چه‌ندین بۆنه‌ى ئاشكرا‌دا، كرانه‌وه‌ى خۆیان بۆ دانوستان ده‌ربڕیوه‌.

له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، به‌ڕێز گۆتێرێس هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: "له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونى ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى و به‌هێزكردنى زیاترى ئارامى له ناوچه‌كه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى كه‌ هێشتا ڕێكخراوى داعش دروستى ده‌كات، پێویسته‌ ئه‌و ئارامییه‌ى هاتۆته‌ ئاراوه‌، بپارێزێت".





ئەم هەواڵە 1804جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad