English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆسرەت رەسول دەگەرێتەوە
2018-01-06 [02:52 AM]

ZNA- ھەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوای چەندین نەشتەرگەری و پشكنین لە دەرەوەی وڵات بگەڕێتەوە كوردستان.

مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه‌، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سول رایگەیاند: "دوای ئەوەی لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەری و پشكنینی تەواوی بۆكرا، ئەمڕۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ دەگەڕێتەوە ھەرێمی كوردستان".

گوتیشی: "ئێستا باری تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ، زۆرباشە بۆیە پزیشكەكان رێگەیان پێداوە بگەڕێتەوە".

راشیگەیاند: "كۆسرەت رەسوڵ، لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەگاتەوە ھەرێمی كوردستان و لەلایەن ئەندامانی مەكتەبی سیاسی  و سەركردایەتی و كادیر و دۆست و لایەنگرانی یەكێتی پێشوازی لێدەكرێت، دوای گەیشتنەوەی بۆ سلێمانی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكات".

لەبارەی كاتی گەیشتنەوەی كۆسرەت رەسوڵ ئاشكرای كرد: "رەنگە كاتژمێر چواری ئێوارە بگاتەوە فڕۆكەخانەی سلێمانی".

رۆژی 11/11/2017، كۆسرەت رەسوڵ، لە سلێمانی باری تەندروستی تێكچوو، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە نەشتەرگەریەكی بۆ كرا، دواتر بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێكرا و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەرلین نەشتەرگەری و چەندین پشكنینی دیكەی بۆ كراوە.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad