English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتۆن: ده‌مانه‌وێ په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ئاساييى بێت، به‌ڵام بارودۆخه‌كه‌ زۆر گرژه‌
2018-01-06 [02:55 AM]

ZNA-هەولێر


ریکس تیلەرسن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەى دەيه‌وێت پەیوەندییەکانى لەگەڵ رووسیا ئاسایى بکاتەوە، بەڵام چەند بەربەستێکی ترسناک هەن لەبەردەم ئاساییکردنەوەى ئەم دۆخە.

 دوێنێ هەینی، تیلەرسن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵى "سی ئێن ئێن"ى ئه‌مريكى رایگەیاند، سەرۆکى ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ بەشێوەیەکى زۆر روون و ئاشکرا دەخوازێت پەیوەندییەکانى لەگەڵ رووسیا بەرهەمدار بێت و ئاسایی بێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە، وابزانم گەلى ئەمریکاش هۆکارەكه‌ى باش دەزانن.

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا راشیگەیاند، پێویستە ئەمریکا لەگەڵ رووسیا لەسەر قەیرانى ئۆکرانیا رێک بكه‌وێ وەک چۆن لە سووریا سەرکەوتنیان تۆمارکرد بەسەر چەکدارانى داعشدا.





ئەم هەواڵە 1060جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad