English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجلینا جولی یەک ملیۆن پاوەند دەبەخشێت
2018-01-06 [03:50 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە سینەماکار و باڵیۆزی نیازپاکی بۆ کاروباری پەنابەران، ئەنجلینا جولی، بڕی یەک ملیۆن پاوەندی بەخشییە رێکخراوێکی تایبەت بە مافی ئافرەتان کە خۆی سەرپەرشتی دەکات.

 

بەخشینی ئەم بڕە پارەیە لە کاتێکدایە کە ئەو ئەکتەرە پێشتر ئاشکرای کرد، ئەو لەلایەن بەرهەمهێنەری سینەمایی هارڤی وینشتاین دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، کە دەستدرێژی سێکسیی کردووەتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە ئەکتەرە سینەماییەکانی دیکە.

 

ئەم بڕە پارەیە بۆ ئەو ئافرەتان خەرج دەکرێت کە دووچاری گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە.

 

جولی، جگە لەوەی وەک ئەکتەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری سینەمایی ناوبانگی دەرکردووە، لە هەمانکاتتدا باڵیۆزی نیازپاکییە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و گرنگی بە پرسی پەنابەران دەدات و دوو جار سەردانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان کردووە.





ئەم هەواڵە 2764جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad