English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جاستین تێمبەرلیک ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاودەکاتەوە
2018-01-06 [04:00 AM]

ZNA – هەولێر


گۆرانیبێژی جیهانی، جاستین تێمبەرلیک ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بەم نزیکانە بڵاودەکاتەوە.

 

ئەم بەرهەمە بەناوی "Man of the Woods"یە و بەم دواییە ترەیلەرەکی بڵاوکرایەوە.

 

ترەیلەری ئەم بەرهەمە هونەرییە لە لاپەڕەی ئەو گۆرانیبێژە لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە دوو ملیۆن هەواداری لەو ئەکاونتە هەیە.

 

هەر بەم دواییە تێمبەرلیک، کەڤەری ئەلبوومەکەی بڵاوکردەوە و بڕیارە لە دەستپێکی مانگی داهاتوودا ئەلبوومەکە بڵاوبکرێتەوە.

 

بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکە لە کاتێکدایە کە لە ئەو گۆرانیبێژە لە هەمان رۆژدا، لە پشووی نێوان یاری تۆپی پێی سوپەر بۆلداگۆرانی پێشکەش دەکات.





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad