English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیدی گاگا کاندیدە بۆ گوتنی گۆرانی مۆندیال
2018-01-06 [05:00 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، لیدی گاگا، کاندیدکراوە بۆ ئەوەی گۆرانی مۆندیالی ٢٠١٨ بڵێت.

 

بەرهەمهێنەری میوزیکیی مەغریبی، نادر خەیات تەمەن ٤٥ ساڵ کە بە "رید وەن" ناسراوە، پێشنیازێکی داوەتە یەکێتیی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بۆ ئەوەی گۆرانی جامی جیهانیی ٢٠١٨ ئامادە بکات کە ئەمساڵ لە رووسیا بەڕێوەدەچێت.

 

ری دوەن، بە رۆژنامەی "زە دەیلی ستار" راگەیاندووە، ئەگەر رەزامەندی لەسەر پێشنیازەکەی درا، ئەو داوا لە لیدی گاگا تەمەن ٣١ ساڵ دەکات گۆرانییەکە بڵێت.

 

ئەو بەرهەمهێنەر ئاشکرای کرد، ئەگەر رەزامەندی لەسەر پێشنیازەکەی بدرێت یاخود نا، ئەو گۆرانییەکە بڵاودەکاتەوە.

 

رید وەن، گۆرانیی جامی جیهانیی ٢٠٠٦ـی بەرهەمهێنا کە لەلایەن خانمە گۆرانیبێژی کۆلۆمبی، شاکیرا گوترا و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەو بەرهەمهێنەرە مەغریبییە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە ئەلبوومی داهاتووی لیدی گاگادا، دوو گۆرانی ئامادەکردووە.





ئەم هەواڵە 2821جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad